لە هەواڵی یاریزانانیشدا یانەی رۆمای ئیتاڵی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی رۆمیلۆ لۆكاكۆی بەلژیكی.. لۆكاكۆ كە لە چەند وەرزی رابردوودا بە شێوەی خواستن بۆ یانەی ئینتەرمیلان یاری دەكرد، بەڵام لە دوای كۆتاییهاتنی ركابەریەكانی وەرزی رابردوودا لۆكاكۆی هێرشبەر رەتی كردەوە بگەڕێتەوە یانەی ئینتەر میلان، لە بەرامبەردا یانەی رۆما لەگەڵ یانەی چێڵسی لەندەنی كە خاوەن تواناكانی ئەو هێرشبەرە بەلژیكیەیە، گەییشتە رێكەوتن و بە شێوەی خواستن و بۆ ركابەریەكانی ئەم وەرزە گواستیەوە یاریگای ئۆڵۆمپیكۆ.. سەرچاوە هەواڵیەكان بڵاویان كردۆتەوە رۆیشتنی لۆكاكۆ بۆ یانەی رۆما بە شێوەی خواستن و بەرامبەر بە هەشت ملیۆن یۆرۆ دەبێت كە بڕی تێچووەكەی پێشكەش بە یانەی بلوزی لەندەنی دەكرێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP