31 ئاب و گه‌وره‌ترین خیانه‌ته‌كانی مێركاتۆ
ئاكۆ بیبانی
ئه‌مڕۆ 31ی ئابه.. باس باسی خیانه‌ته و سۆشاڵ میدیای ته‌نیوه.. لێره‌دا مێژووی خیانه‌تكارانی تۆپی پێ هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه ، هه‌ر ئه‌مرۆش ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان داده‌خرێت .
په‌یوه‌ندی كردنی لویس فیگۆ له به‌رشه‌لۆنه‌وه بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دید یه‌كێكه له خیانه‌ته گه‌وره‌كان و هه‌رگیز كه‌ته‌لۆنییه‌كان له‌بیری ناكه‌ن ، مایكل ئۆین هێرشبه‌ره ناوازه‌كه‌ی ئینگلیته‌را له لیفه‌رپوله‌وه ڕوویكرده مانچسته‌ر یونایتد ، ئه‌مه‌ش ئازاری زۆری سورپۆشه‌كانی دا ، رۆبین فان پیرسی له ئارسیناڵه‌وه ڕویكرده‌ی ئه‌هریمه‌نه سوره‌كان ئه‌مه‌ش تۆپچییه‌كانی بریندار كرد ، زه‌لاتان ئیبراهیمۆفیج وه‌ك گه‌وره‌ترین خیانه‌تی میلانۆ ده‌بینرێت كاتێك له ئینته‌رمیلانه‌وه ڕوویكرده‌وه ڕكابه‌ره ئه‌زه‌لیه‌كه‌ی كه ئه‌ویش ئه‌ی سی میلان بوو ، رۆبێرتۆ باجیۆ له فیوره‌نتیانه‌وه په‌یوه‌ندی كرد به یانه‌ی یۆڤانتۆسه‌وه ئه‌مه‌ش بۆندی توڕه‌یی بوو ، لویس ئینریكی راهێنه‌ری ئێستای پاریس سانجێرمان یه‌كێكی دیكه بوو له‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه وه‌ك یاریزان به خیانه‌تكار وه‌سفكرا كاتێك له ریزه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یاری ده‌كرد و پاشان ڕوویكرده ڕكابه‌ره هه‌میشه‌یه‌كه‌ی كه ئه‌ویش یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بوو ، یه‌كێكی دیكه له‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ئه‌نجامدا و له نێوان دوو یانه دژه‌كه‌ی له‌نده‌ن یاری بۆ هه‌ردوو یانه كرد ئه‌ویش سول كامبل بوو ، سه‌ره‌تا له ریزه‌كانی تۆتنهام یاری ده‌كرد و یه‌كێك بوو له خۆشه‌ویسترین یاریزانه‌كانی ئه‌و یانه‌یه به‌ڵام دواتر به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ تۆتنهامی به‌ره‌و ئارسناڵ جێهێشت ، فێرناندۆ تۆرێسی ئیسپانی و هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌كانی ئینگلته‌را له یانه‌ی لیڤه‌رپول یاری ده‌كرد كاتێك چووه ریزه‌كانی یانه‌ی چێلسی به‌ته‌واوی هانده‌رانی ریدز له دژی وه‌ستانه‌وه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP