نەیمار گەڕایەوە بەڕازیل

وەرزش
15:13 - 2023-09-05


نەیمار داسێلڤا بەرازیلی و ئەستێرەی نوێ یانەی هیلالی سعودی گەرایەوە ووڵاتەكەی خۆی و پەیوەندی بە مەشق و راهێنانەكانی هەڵبژاردەی سامپاوە كرد.. درەنگانی شەوی رابردوو نەیماری ئەستێرە گەییشتە شاری بیلیم لە هەرێمی ئامازۆن، ئەویش بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ هەردوو دیدارەكەی هەڵبژاردەی سامپا كە لە میانی یاریەكانی قۆناغی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای باشور بۆ گەییشتن بە یاریەكانی جامی جیهانی 2026 ئەنجامی دەدات، گەڕانەوەی نەیمار داسێلڤا بۆ ریزەكانی هەڵبژاردەی سیلیساو كۆتایی بەو گوومانە هێنا، كە لە دوای كرانە دەرەوەیان لە قۆناغی چارەكی مۆندیالی قەتەر لەسەر دەستی هەڵبژاردەی كرواتیا، كە باس لەوە دەكرا نەیماری ئەستێرە بە شێوەیەكی یەكجارەكی لە ریزی هەڵبژاردەكە دوور دەكەوێتەوە.. چاوەڕوانیش دەكرێت لە رۆژی هەشتی ئەم مانگەدا هەڵبژاردەی بەرازیل رووبەرووی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا ببێتەوە.. بەر لەوەی لە دووەم تاقیكردنەوەیدا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی پیرۆی خاوەن یاریگا و هاندەر یاری بكات

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP