یه‌كێتی به‌ژماره‌كانی (142, 120, 226, 134) به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات

کوردستان
22:00 - 2023-09-16

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق تیروپشكی بۆ راكێشانی ژماره‌ی حزب و هاوپه‌یمانی و كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق ئه‌نجامداو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان كه‌ به‌ ناونیشانی هاوپه‌یمانێتی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه‌، (تحالف كركوك قوتنا وارادتنا) به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ ژماره‌ 142 یان پێدرا، هاوكات لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ پارێزگای دیاله‌ ژماره‌ 120ی پێدرا و له‌ پارێزگای نه‌ینه‌واش له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا ژماره‌ 134ی پێدرا، كه‌ هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كه‌ له‌ نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی ئه‌لرفعه‌_دایه‌، هه‌روه‌ها به‌پێی تیروپشكی كۆمسیۆن له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین یه‌كێتی له‌ هاوپه‌یمانێتی جه‌ماوه‌ری نیشتمانی (الجماهیر الوتنیه‌) به‌شداره‌ و ژماره‌ 226ی پێدرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP