بڕیاری پێدانی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار قه‌رز به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه، ته‌نها بۆ مانگه‌كانی (9،10،11)یه‌و به‌و مه‌رجه‌یه، پاره‌كه ته‌رخان بكرێت ته‌نها بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ده‌شبێت هه‌موو مانگێك له ماوه‌ی 30 رۆژدا مووچه دابه‌شبكرێت
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه كۆپییه‌كی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نه‌كه ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ناردنی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار به‌شێوه‌ی سێ گوژمه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێمشی پابه‌ندكردووه، له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مانگانه دابه‌شبكات.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه:" به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی سیوله‌ی دارایی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، به پشت به‌ستن به مادده‌ی 13ی ساڵی 2023ی یاسای بودجه‌ی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد."
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو كه:" ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا بڕگه‌ی یه‌كه‌م له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 23500ی ساڵی 2023، هه‌مواربكاته‌وه به‌و جۆره كه(هه‌ردوو بانكی رافده‌ین و ره‌شید) راده‌سپێردرێن به‌شێوه‌ی قه‌رز بڕی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنێرن له‌شێوه‌ی سێ گوژمه واته بۆ هه‌ر مانگێك 700 ملیار دینار، له سه‌ره‌تای مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2023شه‌وه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه :"دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان، وردبینی له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌ی سوودمه‌ندان له چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیش پێویسته ئه‌و بڕیاره له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا جێبه‌جێبكات."
ئه‌مه له‌كاتێكدایه فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم تائێستا مووچه‌ی مانگه‌كانی( 7و 8 )یان وه‌رنه‌گرتووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP