د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به ھێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ھه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش به ھه‌ر مه‌به‌ستێك پاساو بۆ ھێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی سه‌ر فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت بھێنێته‌وه، خائین و خۆفرۆشه، ده‌ستی دووی داگیركه‌رانی كوردستانه و خه‌ڵكی كوردستانیش زۆر ھوشیارن و ھه‌مووان زۆر باش ده‌ناسنه‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه...
سه‌روه‌ریی و نه‌مری بۆ شه‌ھیده قاره‌مانه‌كانی دژه تیرۆر، خوای گه‌وره ئارامی و سه‌بووریی به كه‌سوكاریان ببه‌خشێت و جێگه‌یان فیرده‌وسی به‌رین بێت ان شا‌ولـله.
دژه‌تیرۆر به‌شێكی زیندوو و كارا و جێمتمانه‌ی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووبوونه‌وه‌ی تیرۆره له ھه‌موو ناوچه‌كه، پیاوه مه‌رده‌كانی دامه‌زراوه‌كه ئازایانه و پیشه‌ییانه ئۆپراسێۆنه‌كانی له‌ناوبردنی تیرۆر به سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ھاوپه‌یمانان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
ھه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش به ھه‌ر مه‌به‌ستێك پاساو بۆ ھێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی سه‌ر فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت بھێنێته‌وه، خائین و خۆفرۆشه، ده‌ستی دووی داگیركه‌رانی كوردستانه و خه‌ڵكی كوردستانیش زۆر ھوشیارن و ھه‌مووان زۆر باش ده‌ناسنه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP