لیژنەی دارایی په‌رله‌مان لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەو بانکانەی بڕیارە قەرز بدەنە هەرێم كۆبووه‌وه‌

عێراق
20:45 - 2023-09-20


خانمه‌ په‌رله‌مانتار د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند:"ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٩/٢٠ لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی بۆ پرسی موچەی فەرمانبەران و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ، لیژنەی بەدواداچوونی کاری بانکەکان لە لیژنەی دارایی میوانداریی بەڕێوەبەری بانکەکانی ( رەشید ، رافدین ، TBI ) کرد بۆ پرسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێدانی ٧٠٠ ملیاری دیناری مانگانە بە قەرز بە هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی ٩، ١٠، ١١."

روونشیكرده‌وه‌:"لە کۆبوونەوەکەدا بانکەکان ئاماژەیاندا بەوەی پێدانی ئەو قەرزە پێویستیی بە چەند رێکارێکی کارگێڕی هەیە کە لە چەند رۆژی داهاتوو تەواودەکرێت"
 
باسی له‌وه‌شكرد كه‌:"سەبارەت بەوەی ئایا ئەو قەرزە سوودی لەسەرە یان نا؟ لەوەڵامدا ئه‌و بانكانه‌ وتوویانه‌، ئەوه‌ له‌ دەسەڵاتی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی بانکەکانەو هێشتا بڕیاریان لێنەداوە، بەڵام لە بارمتەی ئەو قەرزەجدا، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ئەسپاردەیەکی هاوتای قەرزەکە لەو بانکانە دادەنێت تا کاتی گێڕانەوەی بڕی قەرزەکە لە پاکتاوی دارایی پشکی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵ یان ساڵی داهاتوو."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP