توركیا ته‌نها له‌م مانگه‌دا 27 جار بۆردومانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كردووه‌

عێراق
15:04 - 2023-09-30


جەبار عۆدە سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوەی هەماهەنگیی رایگه‌یاند:" توركیا لە ماوەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا ٢٧ جار بۆردومانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردوە."

لە لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌بار عۆده‌ رایگه‌یاندووه‌:" هەر بۆردومانکردنێك لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە لە قوڵایی خاکی عێراق ئەنجام بدرێت، ئه‌گه‌ر بیانووەکان هه‌رچییه‌ك بن، پێشێلکردنی سەروەری و هەموو یاساو رێساكان و په‌یوه‌ندییه‌كانی دراوسێی ته‌ندروسته‌، به‌هۆی ئەو بۆردومانانه‌شه‌وه‌ چه‌ندین هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانیی"
 
وتشی:" هێزەکانی ئەنكەرە ته‌نها له‌ مانگی ئه‌یلوولدا له‌ قووڵایی خاكی عێراق 27 جار ناوچه‌كانی هه‌رێمیان بۆردومانكردووه‌، كه‌ زۆربه‌یان له‌ رێگه‌ی درۆنه‌وه‌ ئەنجامدراون"

 جەختیشیكرده‌وه‌ كه‌:"ئەوەی ڕوودەدات جێگەی نیگەرانییە، چونکە ئامارەکان لە مێژووی بۆردومانه‌كاندا زیاتر خوێناویترن، ئەوەش گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات زیاتر دەکه‌ن" 

عۆده‌ به‌ پێویستشی ده‌زانێت: " هەموو هێزە نیشتمانییەکان فشار بخه‌نه‌ سه‌ر توركیا تا بۆردومانه‌كانی راگرێت و  هه‌وڵش بدرێت رێگه‌چاره‌سه‌ر بۆ بوونی هەر هێزێکی بیانی لە هەرێمی کوردستان كۆتایی بهێنرێت".

ئه‌م له‌كاتێكدا توركیا رۆژانه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌ بیانووی بوونی هێزه‌كانی په‌ه‌كه‌ ناوچه‌كانی هەرێمی کوردستان بۆردومان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س شه‌هیدو برینداربوونه‌. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP