نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت دۆخه‌كه بگۆڕێت ده‌بێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات.
نوری مالیكی له وتارێكدا له‌میانی مه‌راسیمی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان رایگه‌یاند، هه‌مو گره‌وه‌كان له‌سه‌ر دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی هاوڵاتیان و رۆیشتنیان بۆ سندوقه‌كانی ده‌نگدان، شكستخواردون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گره‌و له‌سه‌ر خه‌ڵك و هۆشیارییان و بڕیاره نیشتمانییه سه‌ربه‌خۆكانیان ده‌كه‌ین بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پلانه‌كانی دواخستن و بایكۆت، ئه‌وانیش به‌شداریی خۆیان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی خۆیان بكه‌ن.
وتیشی، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت دۆخه‌كه بگۆڕێت ده‌بێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات و ئیراده‌ی هاوڵاتیان بناغه‌ی بنه‌ڕه‌تی بنیاتنانی سیسته‌می سیسته‌می دیموكراسییه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP