له‌دواین ئاماردا كه‌ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاندوه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ژمارانه‌ی له‌فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری شاری موسڵ تۆماركراون، ژماره‌ی قوربانییانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی قه‌زای حه‌مدانییه بۆ 104 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌و، له‌نێویاندا 41 ته‌رم نه‌ناسراونه‌ته‌وه.
پێشتر لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ی ناحییه‌ی حه‌مدانییه‌ی شاری موسڵدا زیاتر له ٢٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و برینداربوونه، به‌شێكی برینداره‌كانیش گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه وه‌ك سه‌ره‌خۆشییه‌ك بۆ ئه‌و قوربانییانی ڕووداوه‌كه، حكومه‌تی عیراق له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ڕاگه‌یاندوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP