وادەی بەڕێوەچوونی كلاسیكۆ دیاریكرا

وەرزش
16:05 - 2023-10-03


دیداری چوونی كلاسیكۆی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیسپانیا لە نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی هاوجەمسەری دیاری كرا، لەو باریەوە رابیتەی خولی یانەكانی ئیسپانیا ئاشكرای كرد، لە رۆژی 28 ئەم مانگەدا و سەعات 4 و 15 دەقیقەی ئێوارە بە كاتی هەرێمی كوردستان، دیداری چوونی نێوان هەردوو جەمسەرەكەی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت، كاتێك یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی لە نێو یاریگای لویس كۆمپانیس پێشوازی لە یانەی ریاڵ مەدریدی ركابەری دەكات.. هاوكات رابیتەكەی خولی ئیسپانیا ئەوەشی ئاشكرا كرد لە دوای دیداری كلاسیكۆ و بۆ جەولەی داهاتوو تر یانەی ریاڵ مەدرید لە نێو یاریگای بێرنابیۆ بەرەنگاری یانەی راییۆ ڤاییكانۆی میوانی دەبێتەوە، لە بەرامبەردا یانەی بەرشەلۆنە روودەكاتە یاریگای ئەنوێتا و دەبێتە میوانێكی قورسی یانەی ریاڵ سۆسیداد

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP