نرخی 100 دۆلار له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم بۆ سه‌روو 160 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی، ئه‌مریكا داواكاری دۆلاری بانكی ناوه‌ندی عێراقی ڕه‌تكرده‌وه.
نرخی 100 دۆلار له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم بۆ 160 هه‌زارو 500 دینار به‌رزبووه‌وه، هاوكات له‌بازاڕه‌كانی به‌غداو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 161 هه‌زار دیناره.
له‌ڕۆژی ڕابردوودا سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی بازاڕی دراوه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، نرخی دۆلار 157 هه‌زار و 350 دینار بــوو، له‌و كاته‌ی بازاڕیش داخرا، نرخی هه‌ر 100 دۆلارێك به‌رامبه‌ر 159 هه‌زار و 750 دینار بوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، ڕۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا داواكارییه‌كی عێراقی بۆ وه‌رگرتنی یه‌ك ملیار دۆلاری كاش له‌بانكی فیدڕاڵی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی، كه‌ئه‌و داوایه دژایه‌تییه له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانیان بۆ سنورداركردنی به‌كارهێنانی دۆلار له‌لایه‌ن به‌غداوه‌و، ڕاگرتنی ڕۆیشتنی پاره‌ی نایاسایی بۆ ئێران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP