به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سودان سه‌رۆك وه‌زیران لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگیی نێوان پارێزگاكانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو چه‌ندین بڕیارش په‌سه‌ندكران له نێویاندا دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌م 2023، دانیشتنی ده‌یه‌می كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ماهه‌نگیی نێوان پارێزگاكان به سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌نجامدراو دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی گشتیی پارێزگاكان تاوتوێكرا،هه‌روه‌ك پێداچونه‌وه‌ش به پڕۆژه‌كان كرا‌و گرنگترین كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی ڕێگریكردن له ته‌واوبونیان خرانه‌ڕو.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه:" له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه، بۆ دابینكردنی ژیان و بژێوییه‌كی شایسته بۆ توێژی سودمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و توێژه بخرێنه نێو ته‌رخانكردنی پارچه زه‌وی نیشته‌جێبونه‌وه به‌پێی ئه‌و كۆنتڕۆڵانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بیناسازی و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه گشتیه‌كانه‌وه دانراون، دوای ڕه‌زامه‌ندییان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP