به‌غداد .. لیژنه‌ی دارایی راپۆرتێك له‌باره‌ی ناكۆكییه‌ داراییه‌كانی عیراق و هه‌رێم ئاماده‌ ده‌كات

عێراق
21:33 - 2023-10-21

هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی دارایی راپۆرتێك له‌باره‌ی ناكۆكییه‌ داراییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێم و پرسی بودجه‌ و موچه‌ ئاماده‌كات و راده‌ستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدات.

د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راسگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌فدی هه‌رێم له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی لیژنه‌ی دارایی دایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجی و داهاتی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راپۆڕتێك له‌سه‌ر ناكۆكییه‌ داراییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێم و پرسی بودجه‌ و موچه‌ ئاماده‌ ده‌كه‌ن و هه‌فته‌ی داهاتووتر پێشكه‌شی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌كه‌ن.

وتیشی، راپۆڕته‌كه‌ له‌ چه‌ند راسپارده‌یه‌ك پێكدێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌ داراییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌ ده‌دات.

د.نه‌رمین مه‌عروف راشیگه‌یاند، له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌نگییه‌ك دروستبووه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه‌ی گشتی و جیاكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ خه‌رجی فعلی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP