عیراق ده‌رگا بۆ هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ ده‌كاته‌وه‌

ئابوری
21:40 - 2023-10-21

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراقی ئاشكرایكرد له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ رێگه‌ ده‌درێت به‌ هاورده‌كردنی به‌روبومی ته‌ماته‌ له‌وڵاتانی دیكه‌وه‌ بۆ ناوخۆی وڵاته‌كه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، مه‌هد سه‌هر وه‌كیل وه‌زیری كشتوكاڵی عیراقی رایگه‌یاند، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ رێگه‌ ده‌درێت به‌ هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ته‌ماته‌ له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌ بۆ عیراق ئه‌مه‌ش واده‌كات نرخه‌كه‌ی له‌ بازارە‌كانی ناوخۆی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو داببه‌زێت.

دوای ته‌واوبوونی به‌روبومی ته‌ماته‌ی ناوخۆیی، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی به‌روبومه‌ خۆماڵییه‌كانی هاوینه‌، به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌و به‌رهه‌مه‌ له‌ بازاره‌كانی ناوخۆیی عیراق كه‌مبوه‌ته‌وه‌، چاوه‌روان ده‌كرێت به‌م بریاره‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ زیاد بكات و نرخه‌كه‌شی داببه‌زێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP