ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ماوه‌ی دوو مانگ پشو وه‌رده‌گرێت و هه‌فته‌ی داهاتو كۆتا وه‌رزی یاسادانانی ئه‌م وه‌رزه ده‌بێت.
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتو كاری ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانانی په‌رله‌مانی عێراق ته‌واو بێت و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ماوه‌ی دو مانگ پشو وه‌رده‌گرن و تاوه‌كو سه‌ره‌تای ساڵی نوێ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رۆك كۆمار یاخود سه‌رۆك وه‌زیران، یان سه‌رۆكی په‌رله‌مان، یان 50 په‌رله‌مانتار ده‌توانن داوای كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان بكه‌ن.
هه‌ر به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی عێراق، ساڵانه په‌رله‌مان دوو وه‌رزی یاسادانانی هه‌یه، كه هه‌شت مانگه و هه‌ر وه‌رزێكی چوار مانگه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP