هاڵاند نایەوێت بەشداری یارییەكانی هەڵبژاردەكەی بكات

وەرزش
14:47 - 2023-11-19

رۆژنامەكان و سەرچاوە هەواڵیەكان ئاشكرایانكردوە، كە پێكانەكەی ئێرلینگ هاڵاند مەترسیدار نییە و دەتوانێت بۆ یارییەكانی یانەكەی ئامادە بێت، لە چەند رۆژی رابردوودا، هاڵاندی تەمەن 23 ساڵان لە پاژنەیدا دووچاری پێكان هات و بەو هۆیەوە هەڵبژاردەكەی بەجێهێشت، ستافی پزیشكی هەڵبژاردەی نەرویجیش بە ستافی هونەری و كارگێڕی هەڵبژاردەكەیان راگەیاندوە، هیچ كێشەیەكی مەترسیداری بۆ دروست نابێت، گەر بەرامبەر بە سكۆتلەندا بەشداری بكات، بەڵام هاڵاند هەڵبژاردەكەی بەجێهێشتوە و نایەوێت پێكانەكەی قورستر بێتەوە و تا بتوانێت بۆ یارییەكانی یانەكەی بەشداری بكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP