سەرکەوت زەکی پەیامێك بۆ ڕۆژی شەهیدی یەکێتی بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان
20:45 - 2023-11-21

سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان له‌ ساڵ رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیدا په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ .....

مێژوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  لەسەرەتای دروستبونیەوە مێژوویەکی پڕ لەسەروەری وشانازییە بۆگەلەکەمان بەڕابەرایەتی سەرۆک مام جەلال . گەر لاپەڕە درەوشاوەو پرشنگدارەکانی مێژووی  خەباتی یەکێتی هەڵبەیتەوە هیچ ڕۆژێک نیە  سەروەریەک بەخوێنی گەشی نەمرەکانی یەکێتی تێیدا تۆمارنەکرابێت  تاگەیشتن بەم ئازادیە بۆیە ئێمە هەمیشە شانازی بەمێژووەکەمان وبەخوتنی گەشی شەهیدەکانمان و کەسوکارەسەربەرزەکانیانەوە دەکەین وهیشە قەرزاری کەسوکاری شەهیدان و درێژەپێدانی ڕێبازی پیرۆزی شەهیدە نەمرەکانمان ئەرکی سەرەکیمانە بۆئاسودەی ڕۆحی ئەوان و ئارامی کەسوکاریان هەربۆیە   یەکێتی ئەم ڕۆژەی کردە ڕۆژی شەهیدی چونکە هەموو ڕۆژتک یادی پۆلێک شەهیدیش بکرێتەوە ئەوەندە زۆرن کۆتای نایەت بەڕۆژەکانی سالیش  .هەرلەم ڕۆژەشدا خاڵەشهیاب و شەهید جعفروشەهید ئەنۆرزۆراب بەدەم دروشمی کەم ژیان وکەڵ ژیانەوە لەسێدارەدران . 
 درودوسڵاو دەنێرم بۆڕۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال و هەموو شەهیدە گیان فیداو قارەمانەکان ودەستی ڕێزیش بەسنگەوەدەگرم لەئاست کەسوکارەسەربەرزەکانیان وبەڵێن دەدەین تەواوکاری کاروانی خەباتی ئەوان بین ویەکێتیەکەمان وەک بیلبیلەی چاومان دەپارێزین تابتوانین باشترین خزمەت بەکەسوکارەسەربەرزەکانیان وگەلەکەشمان بکەین 

سەرکەوت زەکی 
ئەندامی مەکتەبی سیاسی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP