محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌یدا لەگه‌ڵ وەزیری وزەو سامانە سروشتییەکانی تورکیا پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جیهان و كێشه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن توركیاوه‌ی تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی دووه‌م 2023 پێشوازیکرد لە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ئەلپ ئەرسلان بیرقەدارو وه‌فدی یاوەری و پەیوەندییەکانی هاریکاری نێوان عێراق و تورکیا لە بواری وزە و ڕێگه‌کانی پەرەپێدانیان تاوتوێکرا.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه:" هەوڵەکانی هەردوو وڵات بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئابوری هاوبەش لە خولی 19هەمیندا و بەردەوامبوونی کارکردن لەسەر دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بەندەری جیهانی تورکیاوە گفتوگۆكرا.
راشیگه‌یاندووه:" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئامادەیی حکومەته‌كه‌ی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت به پێی بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان ده‌ربڕیوه‌و ئاماژەشی بە دۆسیەی ئاو و پشکی ئاوی عێراق و ئاڕاستەی باشتر بەکارهێنانی کردووه، بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵدا، خواستی عێراقشی بۆ هەماهەنگی زیاتری تورکیا لەم دۆسیەیەدا دووپاتكردووه‌ته‌وه، کە بەهۆی کاریگەرییە ئابوری و مرۆییەکانییەوە گرنگییەکی زۆری لەلایەن حکومەتی عێراقه‌وه پێده‌درێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP