سەرۆك بافڵ: بە ئەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی خەڵك بكەن

کوردستان
19:19 - 2023-11-26

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ زیاد شەهید جەبار، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی سلێمانی و سالار مەحمود، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی گەرمیان و عومەری حاجی ئەحمەد، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی شارەزوور کۆبووەوە.

‏‎‏‎لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی و دەربڕینی هەموو پشتیوانییەك، هیواشی خواست بە ئەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی خەڵك بكەن و هەموو هەوڵەكانیان لەپێناو چاكەی گشتیدا بێت.

‏‎لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ بەگرنگییەوە باسی رۆڵ و پێگەی سلێمانی، گەرمیان و شارەزووری كرد بۆ یەكێتی و رایگەیاند، مێژووی گەش و درەوشاوەی یەكێتی پەیوەستە بە دڵسۆزی و خۆڕاگریی خەڵكی خۆشەویستی ئەو ناوچانەوە، بۆیە پێویستە لەمەودوا بە میكانیزمێكی نوێ و گونجاوترەوە خزمەتی ئەو سنوورانە بكرێت و هەوڵەكان بارتەقای خەبات و قوربانیدانی خەڵكە تێكۆشەرەكەی بێت.

‏‎سەرۆك بافڵ وتیشی، هەموو دەسەڵاتەكانی خزمەتكردن و بەدەمەوەچوونی داوا رەواكانی هاوڵاتیانتان هەیە، ئەركی ئێوەیە جێبەجێكاری ئەركەكانیان بن و لەئاست ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیەدا بن.

‏‎لەبەرامبەردا لێپرسراوانی مەڵبەندەكانی سلێمانی، گەرمیان و شارەزوور سوپاسی پشتیوانییەكانی سەرۆك بافڵیان كرد و دووپاتیانكردەوە، وەك هەمیشە و بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە لەخزمەتی خەڵك و سیاسەتی نوێی یەكێتیدا دەبن كە خۆی لە خزمەتكردنی زیاتری خەڵك و دەستبەركردنی ژیانێكی شایستەدا دەبینێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP