له‌به‌رامبه‌ر پێنه‌دان و دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان جارێكی‌تر مامۆستایانی ناڕازی له‌هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان و گه‌رمیان گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا .
له هه‌ردوو قه‌زای كه‌لارو كفری سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش مامۆستایانی ناڕازی گردبوونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا، گردبوونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایان له‌ئه‌مساڵدا زیاتر له‌بیست جاری تێپه‌ڕاندووه.
ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ندێك له خوێندنگه‌كان به‌هۆی قۆناغه كۆتاكانه‌وه 9 و 12 وه پڕۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وامه به‌ڵام به شێوازێكی پچڕ پچڕ پڕ به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و خوێندنگایانه‌ش له‌په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕناكه‌ن.
نوێنه‌ری مامۆستایانی ناڕازیش ده‌ڵێت: تاوه‌كو كێشه‌ی موچه‌و شایسته‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌بێت ناگه‌ڕێنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن و ده‌رگای خوێندنگه‌كانیش به‌ڕووی خوێندكاران‌دا ناكه‌نه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP