هه‌سارۆچكه‌یه‌كی مه‌ترسیدار مانگی داهاتوو له‌ زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌

زانست و تەکنەلۆژیا
02:44 - 2021-02-21

به‌ وته‌ی زانایان، مانگی داهاتو هه‌سارۆچكه‌یه‌ك له‌ زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌ كه‌ به‌ مه‌ترسیدارترین تاشه‌ به‌ردی ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر ناسراوه‌.

ناوه‌ زانستییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه‌ (99942 ئه‌بو فه‌یس)ه‌، ئه‌بو فه‌یس له‌لای میسرییه‌ كۆنه‌كان خواوه‌ندی ئاژاوه‌ بووه‌، زۆرجاریش ئه‌م تاشه‌ به‌رده‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ به‌ردی "رۆژی دوایی" داده‌نرێت.

پانیی هەسارۆچکەکە 370 مه‌تره‌ و له‌ مانگی داهاتوودا تا 15 ملیۆن كیلۆمه‌تر له‌ زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌، زاناكان ده‌ڵێن به‌رده‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ نزیك نییه‌ تا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رێچكه‌ی خولگه‌یی هه‌سارۆچكه‌كان بكات و كار بگاته‌ سه‌ر هێزی راكێشانی زه‌وی، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ش نزیكه‌ كه‌ به‌ ته‌له‌كسۆب ببینرێت.

به‌پێی وته‌ی زاناكان ئه‌مجاره‌ نزیكبوونه‌وه‌ی به‌ردی رۆژی دوایی زیانی بۆ گۆی زه‌وی نییه‌ و دووباره‌ش له‌ ساڵی 2029 له‌ زه‌وی نزیكده‌بێته‌وه‌، جاری داهاتووشی له‌ ساڵی 2068 ده‌بێت كه‌ ئه‌مه‌یان زاناكانی نیگه‌ران كردووه‌ و له‌ناو 530 هه‌زار ئه‌گه‌ردا، یه‌كێك له‌ ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه‌ خۆی به‌ زه‌ویدا بكێشێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە