ڕوداوە كاریگەرەكانی 2023

وەرزش
13:00 - 2023-12-27

ڕوداوە كاریگەرەكانی 2023  
ئاكۆ بیبانی  -  بەشی یەكەم  
ساڵی 2023 تەنها چەند رۆژێكی ماوە، لەو ساڵەدا چەندین ڕوداوی گەورەی وەرزشی لە جیهانی وەرزش و تۆپی پێدا ڕوویدا ، لە زنجیرەیەك راپۆرتدا باسی ڕووداوە كاریگەرەكان دەكەین .
1- كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و خاوەن 5 باڵۆن دۆر لە سەر ئاستی جیهان بومەلەرزەیەكی گەورەی خولقاند كە گوڕەكەی زیاتر لە 7 پلەی ریختەر بوو ناوەندی بومەلەرزەكەش وڵاتی سعودیە بوو كاتێك رۆنالدۆی كاریزما و مەزن و سەركردە بۆندێكی مێژووی لەگەڵ یانەی نەسری سعودی واژۆ كرد بۆماوەی دوو ساڵ .
 2 - لە 2 ی مانگی یەك دامار هاملین لە نێو یەكێك لە یاریگاكانی تایبەت بە رێگبی دووچاری جەڵتەی دڵ هات و پاشان ڕەوانەی چاودێری چڕكرا  و دواتر لەمردن رزگاری بوو .
3-  هەر لەو ساڵەدا و لە مانگی یەك یەكێك لەئەستێرە كاریگەرەكانی جیهانی تۆپی پێ كە گاریس بەیڵی وێڵزی بوو بڕیاری دا بەتەواوی تۆپی پێ بەجێبهێلێت و چیتر لە نێو یاریگاكان بەردەوام نەبێت كە ئەمەش ڕووداوێكی ناخۆش بوو بۆ شەیدایانی تۆپی پێ كە ئیدی بەیڵ لە لاكیشەی سەوزدا نابیننەوە .
4-  مردنی گەوهەرە ڕەشەكەی بەرازیل و یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی مێژووی تۆپی پێ پیلییەی بەرازیلی و خاوەنی سێ جامی جیهانی  و ناشتنی ئەو ئەستێرەیەی تۆپی پێ  دیمەنێكی ناخهەژێن بوو كاتێك لەتەمەنی 82 ساڵیدا لەناوەندی سانتۆس بەخاك سپێردرا .
5- ناسر عەتیەی قەتەری موعجیزەی خولقاند كاتێك 5 مین نازناوی رالی داكاری مسۆگەركرد و پێش سیبیستان لۆب كەوت .
6- دوای ئەوەی لە 2022 بەهۆی بەكارنەهێنانی پێكوتەی كۆفید 19 لە یارییەكانی كراوەی ئستورالیا بێ بەشكرا ، لە ساڵی 2023 جۆكۆفیچ بەبەهێزی گەڕایەوە و بوە پاڵەوان
7- لە  11ی مانگی دوو ، بەدوو گۆڵی فیسنیسۆس و دوو گۆڵی فالفێردی و گۆلێكی كەریم بێنزیما ، یانەی ریال مەدرید لە هیلالی بردەوەو بۆ جاری 5 جامی جیهانی یانەكانی بردەوە .
8- جیانی ئینفانتینۆ لە بۆ جارێكی دیكە وەك سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی جیهان هەڵبژیردرایەوەو تاكو ساڵی 2027 ویلایەتەكەی بەردەوام دەبێت .
9- هەڵبژاردەی ئێرلەندا بوە پاڵەوانی رێگبی كاتێك لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرای بردەوە 
10 - دوای 16 مانگ لەئەركی مەشق و راهێنانی یانەی تۆتنهام ، ئەنتۆنیۆ كۆنتی لە ئەركەكەی دوورخرایەوە ،  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP