هاوینێكی گه‌رم چاوه‌ڕوانی بارسێلۆنا ده‌كات
ئاماده‌كردن و نوسینی – هه‌ڵوێست زوهێر
یانه‌ی بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه‌ی لالیگادا و خول و پاڵه‌وانێتیه ناوخۆی و ئه‌وروپیه‌كان ئه‌نجامه‌كانی له جێی خواستی هانده‌ران و ئیداره‌ی یانه‌كه‌یاندا نییه، ئاستێكی خراپیان هه‌یه و چه‌ند نازناوێكیان له‌ده‌ستداوه و له پله‌ی سێیه‌می خولی ئیسپانین به 50 خاڵ، به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانه‌وه چاڤی ڕاهێنه‌ر ده‌ستی له ئه‌ركی لێپرسراوێتی هونه‌ری یانه‌كه كێشایه‌وه و له كۆتای وه‌رزدا ماڵئاوای ده‌كات، بۆیه یانه‌كه ده‌یه‌وێت له مێركاتۆی هاوینه‌دا گۆڕانكاری له تیپه‌كه‌ی بكات و هاوینێكی گه‌رم چاوه‌ڕوانی بلوگرانا ده‌كات، لاپۆرتای سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه ستراتیژیه‌كی نوێیان بۆ بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه داناوه، تا به گواستنه‌وه‌ی ڕاهێنه‌رێكی به ئه‌زمون و چه‌ند یاریزانێك خۆیان له‌گه‌ڵ هانده‌ران ئاشت بكه‌نه‌وه، به پێی سه‌رچاوه‌كان سه‌رۆكی پڕۆژه‌كه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ش ڕاهێنه‌رێك ده‌بێت و چه‌ند ناوێكیش بۆ ئه‌ركه پێشنیاركراون، كه بریتین له هه‌ر یه‌كه له: خۆزێ مۆرینهۆ، یۆرگن كلۆپ و میكڵ ئارتیتا، به‌ڵام تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه و هیچ كام له‌و ڕاهێنه‌رانه‌ش ئاماده‌ی خۆیان ده‌رنه‌بڕیوه، هه‌روه‌ها ئه‌نجام دانی گرێبه‌سته‌كانیش به پێی ئابوری یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێت، كه یانه‌كه جگه له كێشه‌ی هونه‌ری، دووچاری قه‌یرانی دارایی هاتونه و له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی بڕه پاره‌یه‌كیش، هه‌رزوو به‌رپرسانی یانه‌كه په‌نایان برده به‌ر فرۆشتنی چه‌ند پشكێكی یانه‌كه.
ناوی پێنج یاریزان، تا ئێستا پێشنیار كراون، تا بلوگرانا كۆتایی به بۆنده‌كه‌یان بهێنێت و بڕه پاره‌یه‌كیش له فرۆشتنیان به‌ده‌ست بهێنێت تا چه‌ند یاریزانێكی پێ بگوازێته‌وه ریزه‌كانیان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ مانه‌وه‌ی جواو فیلێكس و جواو كانسێلۆ ده‌دات بۆ وه‌رزێكی دیكه، كه له چه‌ند یاریه‌كی ئه‌م وه‌رزه‌دا، بونه‌ته فریاد ره‌سی یانه‌كه، ئه‌ویش له حاڵه‌تێكدا، كه له هه‌میشه‌یی كردنی بۆنده‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت.
له ئێستاوه ناوی جۆشوا كیمیچ، به په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی بارسێلۆناوه به‌ستراوه‌ته‌وه و یانه‌كه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا پێیان وایه، چاره‌سه‌رێكی ئایدیاڵ ده‌بێت بۆ كێشه‌كانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌یان، هاوكات ده‌یانه‌وێت یاریزانێكی باڵی چه‌پیش په‌لكێش بكه‌ن.
چاودێران و شاره‌زایانی تۆپی پێ پێیان وایه، بارسێلۆنا پێویسته له سه‌ره‌تادا كێشه كارگێڕیه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، به‌رپرسانی یانه‌كه وردتربن له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك ستافی هونه‌ری دیاریی ده‌كه‌ن و له گواستنه‌وه‌ی یاریزانانیشدا به ئاگاتر بن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP