مه‌زڵوم كۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی "زووم"ـه‌وه به‌شداری كردبوو هۆشداریدا له زیادبوونی په‌لامار و چالاكییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له سوریا، چونكه ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌قۆزنه‌وه و خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه.
وتیشی: هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده مه‌ترسیداره و ئه‌مریكاشیان له‌و مه‌ترسییه ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له ناوچه‌كه رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و كۆشكی سپی و پنتاگۆن دڵنیاییان داوه كه نوێنه‌رایه‌تییان له ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه سه‌ربازانی ئه‌مریكا بۆ هه‌میشه له رۆژئاوای كوردستان نه‌مێننه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP