یانەیەكی گەورەی ئەوروپا دەیەوێت خۆسێ مۆرینیۆ بكاتە راهێنەری یانەكە ی

وەرزش
14:24 - 2024-02-12

پاش جێهێشتنی ئەركی مەشقدانەوەی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی, خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی بووە بە ڕاهێنەرێكی ئازاد و لەئێستادا بەبێ یانە ماوەتەوە, بۆ قۆستنەوەی ئەو هەلەش دەستەی كارگێری یانەی بایرن میونشن چاوی بڕیوەتە تواناكانی ڕاهێنەرە پورتوگالیەكە و دەیەوێت بیكات بەمەشقدەری باڤاریەكان, لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت ڕایگەیاندووە كە داواكاریەكەی بایرن گەیشتۆتە بۆچوونەكانی مۆرینیۆ و لەئێستاشدا خۆزێ ڕەزامەندی خۆی دەربڕیوە تاكوو ئەركی مەشقدانەوەی یانە ئەڵمانیەكە لەئەستۆ بگرێت, هەروەها تۆتۆ ئاماژەی بەوەشداوە كە خۆزێ مۆرینیۆ چاوەڕوانی بۆندێكی ڕەسمی دەكات لەمیونشنەوە تاكوو واژووی بكات و ببێتە ڕاهێنەری نوێی یانەی بایرن میوشنی ئەڵمانی. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP