ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا ئاماده‌نه‌بوون به بڕینی یه‌ك ملیۆن دینار له مووچه‌كانیان سزا ده‌درێن، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانش ناویان بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ 12ی شوبات 2024 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی 168 په‌رله‌مانتار كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی كاتیی ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاری دا به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دینار سزای ھه‌ر په‌رله‌مانتارێك بدرێت كه له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ئاماده نه‌بوون.
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای ھه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ھاتووچۆی ژماره 8ی ساڵی 2019 كرا.
ھه‌روه‌ھا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای ھه‌مواری یه‌كه‌می یاسای نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ئه‌ندامانی مرۆڤ و رێگریكردن له بازرگانیكردن پێوه‌ی ئه‌نجامدا.
بڕیاره سبه‌ینێش په‌رله‌مانی عیراق كۆببێته‌وه‌و پرسی لێپرسینه‌وه له‌سه‌رۆكی تۆڕی راگه‌یاندنی عیراق و 5 پرسی دیكه تاوتوێبكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP