سەعدی پیرە پێشوازی لە ماکسیم ڕوبین کونسوڵى گشتی رووسیا کرد

کوردستان
13:11 - 2024-02-21

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١/٢/٢٠٢٤  سەعدی ئەحمەد پیرە،لەشاری ھەولێر پێشوازیکرد لە ماکسیم ڕوبین کونسوڵى گشتی کۆمارى رووسیاى فیدڕاڵ لە هەرێمی كوردستان 

لە دیدارێکی نێوان ھەردوولادا،سە‌رە‌تا سە‌عدی ئە‌حمە‌د پیرە‌، تیشكی خستە‌ سە‌ر رۆڵ و گرنگی رووسیا لە‌ جیھان و ناوچە‌كە‌، ھیواشی خواست ئاستی پە‌یوە‌ندیە‌كانی نێوان ھە‌رێم و رووسیا لە‌ سێكتە‌رە‌ جیاوازە‌كاندا پتە‌وتربكرێت و پێشكە‌وتنی باشتر و زۆرتر بە‌خۆیە‌وە‌ ببینێت.

ھە‌ر لە‌و دیدارە‌دا، بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و عیراق و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی تاوتوێکرا و سە‌عدی ئە‌حمە‌د پیرە‌، ئاماژە‌ی بە‌ دوایین پێشھاتە‌كانی گۆرە‌پانی سیاسی عیراق و ناوچە‌كە‌ كرد، له‌ بە‌شێكی دیكه‌ی دیدارە‌كە‌ بریتیبوو لە‌ ھە‌ڵسە‌نگاندنی ھاوكێشە‌ سیاسی و سە‌ربازی و ئابووریە‌كان لە‌سە‌ر ئاستی ھە‌رێما‌یە‌تی و نێودە‌وڵە‌تی و تێڕوانینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئایندە‌ی ناوچە‌كە‌.

ماکسیم روبین كونسڵی گشتی کۆمارى رووسیاى فیدڕاڵ لە هەرێمی كوردستان  ئاماژە‌ی بە‌ روڵ و سە‌نگی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد لە‌سە‌ر ئاستی ھە‌رێم و عیراق و ناوچە‌كە‌ ھێزێكی سیاسی خاوە‌ن پێگە‌ و مێژوویە‌كی پڕ لە‌ سە‌روە‌ریە.

ماکسیم ڕوبین  تە‌ئكیدی كردە‌وە‌ كە‌ رووسیا ‌خوازیاری سە‌قامگیری سیاسی و گە‌شە‌سە‌ندنی ئابووری و پێشكە‌وتنی زیاترە‌ لە‌ عیراق بە‌ گشتی و ھە‌رێمی كوردستان بە‌تایبە‌تی، وتیشی؛ ئامادە‌ی ھە‌موو ھە‌ماھە‌نگیە‌كی سیاسی و ئابوورین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP