میقداد میری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" وەزارەته‌كه‌یان ڕێوشوێنی زۆر
توند دەگرێتەبەر بەرامبەر بەو کەسانەی بۆ خۆشیی ته‌قه به ئاسماندا ده‌كه‌ن"
ئاماژەی بۆئه‌وه‌شکرد:"هەر چەکێک لە دەرەوەی
ماڵ بەکاربهێنرێت، تەنانەت ئەگەر مۆڵەتیشی هەبێت، دژ به یاسایه."
باسی له‌وه‌شكرد كه: "سەرجەم ئەو ڤیدیۆیانەی لە سایتەکان و سۆشیال میدیادا بڵاودەکرێنەوە، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه چاودێری دەکرێن و رێوشوێنی خێرا‌و توندش لە دژی ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە سەرپێچی یاسا دەکەن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP