مباپێ: هێشتان داهاتووی خۆم یەكلایی نەكردۆتەوە

وەرزش
14:04 - 2024-03-25

لەنوێترین دەنگوباسی  پەیوەندی كردنی مباپێ بەیانەی ریاڵ مەدریدەوە , كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بێدەنگی خۆی شكاند و چەند لێدوانێكی كاریگەری لەبارەی داهاتووی خۆیەوە خستەڕووی كەناڵی تێلی فووتی فەڕەنسی , كیلیان ڕایگەیاند من ئێستا ئامادەنیم داهاتووی خۆم بەلایەكدا ساغ بكەمەوە لەبەر ئەوەی من بیر لەئێستای خۆم دەكەمەوە كە یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانم و دەبێت بەباشی ئاگاداری تواناكانم بم و ئامادەسازی تەواوەتیش لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەستپێبكەم , سەبارەت بەوادەی ئاشكراكردنی داهاتووی خۆی كیسەڵە فەڕەنسیەكە ئاماژەی بەوەدا كە بەدڵنیاییەوە دەستپێكردنی پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا هەموولایەك بڕیاری كۆتایی من دەبیستن , هیوادارم هیچ كەسێك فشاری دەروونی نەكاتە سەرم و ڕێگەبدەن بەبیركردنەوەیەكی قوڵەوە بریار لەسەر داهاتووی خۆم بدەم



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP