كێ ئه‌لفێشی رزگاركرد ؟ دانی هه‌ژاره وا هاوكاری ده‌كرێت؟
ئاماده‌كردن و نوسینی – ئاكۆ بیبانی
دوای ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی به كۆمه‌ڵ، دانی ئه‌لفێشی به‌رازیلی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی بارسیلۆنای ئیسپانی له كونجی زیندان توندكرا ! دواجار و دوای 14 مانگ به كه‌فاله‌ت ئازادكرا.
زیندانییه‌كه‌ی ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه قسه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا ، هه‌ر وه‌ك چۆن ئازادكردنه‌كه‌شی بێ به‌ش نه‌بوو له قسه و لێداونی جیاواز ، له زۆربه‌ی میدیا جیهانییه‌كان و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له مێتا و x وابڵاوكرایه‌وه گوایه نه‌یمار داسیلڤای به‌ڕازیلی كه یه‌كێكه له كه‌سه نزیكه‌كه‌كانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له بری دانی داوه به دادگا كه وه‌ك كه‌فاله‌تی رزگاربوونی به‌سه‌ریدا سه‌پێندرابوو ، به‌ڵام دواتر باوكی نه‌یماری به‌رازیلی ڕه‌تیكرده‌وه كه ئه‌وان یه‌ك ملیۆن یۆرۆیان دابێته دادگا.
ئێستاش جارێكی دیكه قسه و قسه‌ڵۆك سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه ئایا به جدی كێ هاوكاری ئه‌لفێشی كردوه له زیندان ده‌ربازی كردوه ؟ ئێستا ناوی یاریزانێكی دیكه ده‌هێنرێت كه گوایه بووه به فریاد ڕه‌سی یاریزانه به‌رازیلییه‌كه ئه‌ویش ( مه‌مفیس دیپای ) هۆڵه‌ندی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی بارسیلۆنایه كه پێشتر پێكه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه یارییان كردوه و هاوڕێیه‌تیه‌كی پته‌و له نێوانیان هه‌یه ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌وترێ ته‌نها له چوارچێوه‌ی پێشبینیدایه تاكو ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ئه‌و بابه‌ته‌ی یه‌كلانه‌كردۆته‌وه به تایبه‌ت پارێزه‌ره‌كه‌ی دانی هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردوه‌و زانیارییه‌كانی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی هه‌یه دانی ئه‌لفێش دوای 14 مانگ دواجار له زیندان رزگاركرا ، پرسیار ده‌كرێت ئاخۆ دوای نزیكه‌ی 20 ساڵ یاریكردن له ریزی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا بۆچی دانی پێویستی به‌وه‌یه كه‌سێك هاوكاری دارایی بكات و له زیندان رزگاری بكات ؟ وه‌ڵامه‌كه‌ش ئه‌مه‌یه به‌ڵی دانی ئه‌لفێش خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆره‌و یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی به‌رازیل به‌ڵام سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی به‌هۆی داواكاری یاسایی ( دینۆرا سانتانا) ی هاوسه‌رییه‌وه له به‌رازیل ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه ، جگه له‌وه‌ی له ئیسپانیاش داواكاریی یاسایی له‌سه‌ر بووه نه‌یتوانیوه پاره‌كانی به‌كاربهێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP