خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیل ده‌به‌خشێته‌ ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵان

کوردستان
16:04 - 2024-03-27



خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، لەسۆنگەی خەمخۆری و بەمەبەستی هاوکاریکردن و کارئاسانی بۆ بەجێگەیاندنی کاروبارەکانیان و باشتر خزمەتکردنی بەساڵاچوان و منداڵان، چوار ئۆتۆمبیلی سفر کیلۆمەتری بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵان سەرباری ئەوەش بڕیاریدا بە نۆژەنکردنەوەی بینای بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی.

دوای ئەوەی ئێوارەی ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤، بەربانگی لەگەڵ بەساڵاچوان کردەوەو گوێی لەکەم و کورتی و داخوازییەکانی خانەکان گرت لەزاری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی یەوە، ئەمڕۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق دوو ئۆتۆمبیلی لەجۆری (تۆیۆتا راڤ) ی بەخشییە خانەکانی منداڵان و دوو (مینی باس)یشی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان بۆ ئاسانکردنی ڕاییکردنی کاروبارەکانیان، سەرباری ئەوەش بڕیاریدا بینای بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی نۆژەن بکاتەوە.

لەوبارەیەوە و لەرێورەسمی وەرگرتنی ئۆتۆمبیلەکاندا، خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی سوپاسی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراقی کرد بۆ خەمخۆریی و بەزوویی بەدەنگەوەهاتنیان و بردنەسەری بەڵێنەکەی بۆ هاوکاری و پشتیوانیکردنیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP