سبه‌ینێ‌ دادگای فیدراڵیی سكاڵایه‌ك بۆ رێگه‌دان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له‌ هه‌رێم تاوتوێیده‌كات

کوردستان
13:31 - 2024-03-30

 

بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 31-3-2024 دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی عێراق تاوتوێی سكاڵایه‌ك بكات كه‌تایبه‌ته‌ به‌ناچاركردنی‌ هه‌رێم بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیارێكی‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵی كه‌ تیایدا داوای له‌هه‌رێم كردووه‌ تا ڕۆژی 30ی‌ حوزه‌یرانی‌ ئه‌مساڵ كه‌مپی‌ ئاواره‌كان له‌هه‌رێم دابخات.

سكاڵاكه‌ له‌لایه‌ن ئیڤان فایه‌ق وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌ران له‌دژی‌ هه‌ریه‌ك نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تۆماركراوه‌.

له‌سكاڵاكه‌دا داواكراوه‌ وه‌زیری‌ ناوخۆو به‌رپرسانی‌ هه‌رێم ناچاربكرێن بڕیاری‌ ژماره‌ 24007 ی‌ ساڵی‌ 2024ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی عێراق جێبه‌جێبكه‌ن كه‌تایبه‌ته‌ به‌ رێگه‌دان به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانن بۆ شوێنه‌كانی خۆیان و داخستنی‌ سه‌رجه‌م كه‌مپی ئاواره‌كانی له‌ هه‌رێم.
  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP