یانەی لیڤەرپووڵ گرێبەستی ئەلیکسەندەر ئارنۆڵد نوێ دەکاتەوە

وەرزش
16:33 - 2024-04-07

یانەی لیڤەرپووڵ گرێبەستی ئەلیکسەندەر ئارنۆڵد نوێ دەکاتەوە

یانەی لیڤەرپووڵ هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەلیکسەندەر ئارنۆڵدی بەرگریکار دەستی پێکرد, بە پێی هەواڵی تۆڕی میدیایی فوتباڵ ئینسایدەری بەریتانی بێت یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی دەرگای گفتو گۆی بەرووی ئەستێرەکەدا کردۆتەوەو دەیەوێت ماوەی گرێبەستەکەی بۆ چەند وەرزێکی دیکە درێژ بکاتەوە.
  ئەمەش دوای ئەوە دێت یاریزانەکە ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریدز لە ساڵی ٢٠٢٥ کۆتایی دێت و لە ئێستاشدا چەندین یانە چاودێری تواناکانی یاریزانەکە دەکەن لەگرنگترینیشیان یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیە, یاریزانی ناوبراو لەگەڵ یانەی لیڤەر پووڵ ٣٠٢ یاری ئەنجام داوە و توانیوێتی ١٨ گۆل بۆیانەکەی تۆمار بکات, هەروەها ٨١ هەلی گۆڵکردنی بۆ هاوڕێکانی رەخساندوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP