شاڵاو کۆسرەت رەسول لەگەڵ ژمارەیەک کادیری پێشکەوتووی یەکێتیی لە حکومەت کۆدەبێتەوە

کوردستان
22:52 - 2024-04-14

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤/٤/٢٠٢٤ لە هۆڵی شەهیدانی (١)ی شوبات لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول بەئامادەبوونی دکتۆر مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیرانی پێشکەوتووی یەکێتیی لە حکومەت کۆبووەوە.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسول بەرنامەو پلان، ئامادەکارییەکانی یەکێتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان خستەڕوو، بەشداربووانی راسپارد بەگڕوتینەوە کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی یەکێتیی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP