له چوارچێوهی ئامادهكارییهكان بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان، بڕیاره سبەینێ دەنگدانی ئەزموونی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کۆمیسیۆنش دهڵێت: ١٨٠ وێستگەیان ئامادەکردووە کە حەوتیان تایبەتن بە دەنگدانی تایبەت.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووه:" وەک ئامادەکاریەک بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، سبەینێ ھەڵبژاردنی ئەزموونی لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجەو ھەولێر دھۆک ئەنجامدەدرێت."
ئاماژهی بۆئهوهشكردووه:" ھەڵبژاردنە ئەزموونیەکە لە ژێر چاودێری قازی عەباس فەتلاوی سەرۆکی ئیدارەی ھەڵبژاردنەکان و موھەنەد عەباس یاریدەدەری ھونەری کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەرێوەدەچێت."
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان ئهوهشیخستهڕو كه :" کۆی وێستگەکانی دەنگدان ١٨٠ وێستگە دەبن کە حەوتیان بۆ دەنگدانی تایبەتە و لە نوسینگەکانی ھەڵبژاردن لە ھەرێم دەنگدەدەن و ١٧٣ وێستگەشیان بۆ دەنگدانی گشتی دەبێت لە سەنتەرەکانی تۆمارکردن دەنگدەدرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP