پیپ گواردیۆلا: لە ریاڵ مەدرید ناترسین

وەرزش
14:47 - 2024-04-17

تیشکى زیاتر دەخەینە سەر بەیەکگەیشتنى نێوان هەردوو یانەى مانچێستەر سیتى و ریاڵ مەدرید، بەر لە دیدارەکە پیپ گواردیۆلاى ڕاهێنەرى سیتیزن وتى: من ڕێزى ریاڵ مەدرید دەگرم، چونکە چەند جارێک روبەڕویان بومەتەوە، وە هیچ ترسێکم لێیان نییە، پێم وایە ئەوان لە سەرەتاوە بە هێرشبردن دەست پێدەکەن، بۆیە دەبێت رایان بگرین، لە درێژەى قسەکانیدا گواردیۆلاى فەیلەسوف ئەوەشى وت: دەتوانین سوود لە یاریگا و هاندەرانمان وەربگرین، تا پاڵەپەستۆ بکەینە سەر ریاڵ و دڵنیایی دەدەمە هاندەران براوە دەبین، وە ریاڵ لە چامپیۆنس لیگ دەکەینە دەرەوە، هەروەها بێلینگهام یاریزانێکى بەهێزە بەڵام ئێمە پلانى تایبەتى خۆمان هەیە و بیر لە تەنها یاریزانێک ناکەینەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP