خانه‌نشینان بۆ هاوتاكردنی مووچە سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن

ئابوری
21:26 - 2024-05-20



وه‌فدێكی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی هاوتاكردنی مووچە لەگەڵ خانەنشینانی عێراق گەیشتە بەغداو لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی  له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند:" ئەمڕۆ لە لیژنەی دارایی پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنە عەتوان عەتوانی پێشوازییان کردووە لە شاندێکی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان."

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:" لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی داواکاری خانەنشینانی هەرێم بۆ هاوتاکردنی مووچە و شایستە داراییەکانیان لە چوارچێوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ پشتبەست بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ژمارە ٢١٢ی ساڵی ٢٠٢٢."

بەپێی دوو بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق، دەبێت سەرجەم مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوتای مووچەخۆرانی عێراق بكرێت و یاسای خانەنشینی هەرێمیش هەڵوەشێنراوەتەوە و دەبێت كار بە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق بكرێت، كە كەمترین مووچەی خانەنشینی بە 500 هەزار دینار دیاریكردووە لەگەڵ زیادكردنی بڕی 100 هەزاری دیكە وەك دەرماڵەی بژێوی و بەوەش بۆتە 600 هەزار دینار.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە