وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی لەبارەی بودجەوە کۆدەبنەوە

ئابوری
12:47 - 2024-05-27

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆببێتەوەو گفتوگۆ لەبارەی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 بکەن.
موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: پێداچوونەوە بەژمارەی ناو خشتەکاندا دەکرێت و، پێدەچێت بودجەی وەبەرهێنانیش کەمـبکرێتەوە.
وتیشی، وەزارەتی دارایی پەیوەندیدارە بەبواری بەگەڕخستن، کەبڕەکەی لەبودجەدا 156 ترلیۆن دینارە لەبەرئەوە گفتوگۆکان لەو رووەوە دەبێت، واتە چۆنییەتی هەژمارکردنی مووچەی چوار ملیۆن فەرمانبەر و خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی و کڕینەوەی گەنم و جۆو بەشە خۆراک و سەبەتەی خۆراک و ئاگاداربن لەتەواوی بەگەڕخستنەکانی دیکە.
باسی لەوەشکرد: لەکۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزیری دارایی هەوڵدەدەن بودجەی بەکاربردن کەمبکەنەوەو پشتیوانییەکان بۆ کەرتی تایبەت زیادبکەن.
سەبارەت بەمووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش لەخشتەکانی بودجەدا، سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق ئاماژەی بەوەکرد، مووچە گەرەنتی کراوە، بەڵام پێویستە هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات و پرۆسەی بەبـانکیکردنیش دەستپێبکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە