نرخی نه‌وت بەرێژەیەکی کەم بەرزبونەوەی تۆمارکرد

ئابوری
10:28 - 2024-05-28

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ سه‌ره‌تای بازرگانی ئاسیادا تاڕاده‌یه‌ك به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینی، له‌ كاتێكدا وه‌به‌رهێنه‌ران چاوه‌ڕوانی داتاكانی هه‌ڵاوسان بون بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌تی دراوی داهاتوی ئه‌مریكا و بڕیاره‌كانی سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنان كه‌ له‌لایه‌ن كۆبونه‌وه‌ی ئۆپێك ده‌رده‌چن.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 19 سه‌نت به‌رزبوەتەوە و گه‌یشتوەته‌ 83.29 دۆلار، نرخی نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكاش بڕی دۆلارێك و 18 سه‌نت به‌رزبۆوه‌ و گه‌یشته‌ 78.90 دۆلار .
لەئێستادا هەمووان چاوەڕێی كۆبونه‌وه‌ی ئۆنلاین ئۆپێكن كه‌ له‌ 2ی مانگی داهاتو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ یان زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بدات.
به‌رهه‌مهێنه‌ران له‌ نیوه‌ی دوه‌می ئه‌مساڵدا تاوتوێی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئایا كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خۆبه‌خشانه‌ به‌ بڕی 2.2 ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا له‌ نیوه‌ی دوه‌می ئه‌مساڵدا كاریگه‌ریه‌كانی چه‌ند بونە، سێ سه‌رچاوه‌ی ئۆپێك+یش ده‌ڵێن، "ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان به‌شێوه‌ی ئێستا هه‌یه‌".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە