سەرکونسوڵی ئێران سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال ده‌كات

کوردستان
20:41 - 2024-06-04



ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـ ی ٦ـی ٢٠٢٤، ئاغای مەحمودیان سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و وەفدی یاوەری بەبۆنەی یادی ٤٩ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یانکرد و لەلایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال_ وە پێشوازیکران.

دوای دانانی تاجە گوڵینەی رێزو وەفا و گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی ئاماژەیان بە رۆڵ و پێگەی گرنگی یەکێتی وەک هێزێکی کاریگەر لە ناوچەکەو عیراق دا کرد کە هەمیشە خاوەن بڕیارو ستراتیژی خۆی بووەو مێژوو و پێگەی سەرۆک مام جەلال - شیان بیرهێنایەوە کە هەمیشە وەک سەرکردەیەک کۆکەرەوەی جیاوازییەکان و یەکلاکەرەوەر پرسەکان بووەو خزمەتی گەورەی بە پێکەوەژیان و تەبایی نێوان گەلان کردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP