نرخی نەوت بۆ شەشەمین ڕۆژ لەدابەزین بەردەوامه،
بەشێوەیەک ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 14 سەنت دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتە
77 دۆلار و 38 سەنت، نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش 18 سەنت دابەزی و
گەیشتە 73 دۆلار و 7 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.
بەشێکی هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ بڕیاری
گروپی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی بۆ زیادکردنی دابینکردن دەگەڕێتەوە.
ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت و هاوپه‌یمانه‌كانی،
به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕوسیا كه به ئۆپێك پڵەس ناسراون، یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ڕێككه‌وتن
له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت تـــا ساڵی 2025،
به‌ڵام بواریان بۆ هه‌شت ئه‌ندامه‌كه‌ی به‌جێهێشت، كه ورده ورده كه‌مكردنه‌وه‌ی
خۆبه‌خشانه له‌مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵه‌وه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP