عێراق بە گرانترین نرخ گەنم لە جوتیاران دەکڕێتەوە

ئابوری
19:27 - 2024-06-07

وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا نرخی هەر کیلۆیەک گەنمی بە 31 سەنت دیاری کرد، بەوەش عێراق نرخی گەنمی لە سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە گرانتر دیاری کردووە.
لە عێراق هەر کیلۆیەک گەنم بە 850 دیناری عیراقی کە بەرامبەرە بە 57 سەنت لەجوتیاران وەردەگیرێت، ئەوەش بەراورد بەنرخی گەنم لە هەریەکە لە تورکیا و سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان گرانترین نرخەلە ناوچەکەدا.
حکومەتی سوریا یەک کیلۆ گەنم بە 38 سەنت وەردەگرێت وهەر یەک لە تورکیا و ئیدارەی خۆبەڕێوبەری لە ڕۆژئاوای کوردستانیش بە31 سەنت وەریدەگرن، بەڵام نرخەکەی عیراق نزیکەی دوو هێندەی ئەوان دەبێتەوە. 
لە بازاڕەکانی جیهانیشدا نرخی یەک کیلۆ گەنم ئەمڕۆ بە 63 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە و تەنها بە بڕی شەش سەنت لەو نرخەی عێراق دیاری کردوە زیاترە.
پێشتر عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو کە دیاریکردنی ئەم نرخە بەرزە بۆ گەنم لە پێناو ئەودایە کە هانی جوتیاران بدرێت تا بەردەوام بن لە چاندنی گەنم و دانەوێڵە لە وڵاتەکەدا.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP