به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی دژ به مافه‌كانی منداڵان له جه‌نگی دژ به فه‌له‌ستنییه‌كان، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئیسرائیلی خسته لیستی ره‌شه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه (ستیفان دوجاریك) وته‌بێژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند:" گیلاد ئەردان باڵیۆزی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، نامه‌یه‌كی فه‌رمی له سكرتێری گشتییه‌وه پێگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به خستنه‌ڕووی سوپای ئیسرائیل له “لیستی ڕه‌ش” له ڕاپۆرتی سكرتێری گشتیی سه‌باره‌ت به منداڵانی ناوچه جێناكۆكه‌كان وه‌ك “لایه‌نێك له‌و ململانێیه‌ی كه پێشێلكارییه‌كانی دژی منداڵان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تیی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌و باره‌یه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه"
له به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی ئیسرائیل : " سكرتێری گشتییی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هانده‌ری تیرۆر‌و پاڵنه‌ره بۆ ڕق و كینه تۆمه‌تبارده‌كات ده‌ڵێت:" له‌بری سوپای ئیسرائیل هه‌ركه‌سێك ئه‌مڕۆ پێویست بێت بخرێته لیستی ڕه‌شه‌وه، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP