به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ توركیا جارێكی دیكه بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته‌كانی
بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی درێژبكاته‌وه.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، قەدەغەی ئەمجارەی
گەشتەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی تا 7ـی 12ـی 2024 دەخایەنێت، خۆی بڕیاربــوو
22ـی 6 کۆتایی بێت.
وتیشی، ئەمە
بۆ جاری چوارەمە تورکیا گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ درێژ دەکاتەوە.
لە 3ـی 4ـی 2023وە، تورکیا بەبیانووی نـابەجێ، بڕیاری
ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی داوەو، لەو کاتەشەوە ئەمە
بۆ چوارەم جارە بڕیارەکە درێژدەکاتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP