نرخی نه‌وت له‌سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی
به‌خۆوه بینی، بۆ ڕۆژی دووه‌میش به‌رده‌وام بـــوو له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی، به‌هۆی
هیوای به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستی وه‌رزیی بۆ سوته‌مه‌نی و، ئه‌گه‌ری كڕینی له‌لایه‌ن
ئه‌مریكاوه به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی یه‌ده‌گی ستراتیژی نه‌وت.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانیی وزه، نرخی نه‌وتی
خاوی برێنت 28 سه‌نت كه به‌رزبووه‌وه‌و به‌رمیلێك گه‌یشته 81.91 دۆلار،
نرخی نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكاش 31 سه‌نت به‌رزبــووه‌وه‌و گه‌یشته
78.05 دۆلار.
نرخی نه‌وتی خاو به‌راورد به‌هه‌فته‌ی ڕابردوو
نزیكه‌ی 3% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیـوه، ئه‌مه‌ش پاڵپشتیی دروستده‌كات بۆ
ئه‌و پێشبینییانه‌ی له‌هاویندا خواست له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی زیاترده‌كات، سه‌ره‌ڕای
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار‌و پێشبینییه‌كان كه‌یه‌ده‌گی فیدراڵی (بانكی ناوه‌ندی
ئه‌مریكا) ڕێژه‌ی ســوود بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر بیهێڵێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP