بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ پلەی رێختەر لە چین روویدا

جیهان
10:01 - 2024-06-11

به‌یانی ئه‌مڕۆ بەکاتی په‌كینی پایتەختی چیـــن، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.0 پلــه‌ به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر له‌ناوچه‌ی ویلـی له‌پارێزگای ئۆتۆنۆمی مه‌نگــۆلی بینگــۆلین له‌ناوچه‌ی شینـجـیـانگ له‌باكوری ڕۆژئاوای چین ڕوویدا.
ناوه‌ندی چینی بۆ تۆڕه‌كانی بومه‌له‌رزه‌ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه‌ كه‌ له‌قوڵایی 20 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر ئاستی ڕووی ده‌ریا ڕوویداوه‌، له‌شوێنی یه‌كگرتنی نێوان باكوورو ڕۆژهه‌ڵات چاودێریـكراوه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌، هیچ هه‌واڵێك له‌باره‌ی زیانی گیانی نه‌بــــوه‌.
ئەمەش دوای ئەوە دێـــت، له‌سه‌ره‌تای مانگی (نیسان)ی ئه‌مساڵدا بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.5 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌باشوری شینجـیانگی چین ڕوویدابــــوو .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە