وەزارەتی پلاندانانی عیراق، سەرکەوتنی خۆی لە
چارەسەرکردنی 50٪ـی کۆی گشتی هەزار و 452 پڕۆژەی تەواو نەکراوی لە وڵاتدا راگەیاند
و دەڵێت: هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی گرفتی بەشەکەی دیکەی پڕۆژەکان.
عەبدولزەهرا ئەلهنداوی، وتەبێژی وەزارەتی
پلاندانانی عیراق رایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق جدییە لەسەر چارەسەرکردنی
دۆسیە دواکەوتووەکانی پڕۆژەکان و دەستنیشانکردنی گرنگترین هۆکارەکانی دواکەوتنیان،
بە ئامانجی چارەسەرکردنی گرفتی ئەو پڕۆژە راگیراوانەی لەلایەن وەزارەتەکانەوە
جێبەجێ دەکرێن لە پارێزگا جیاوازەکانی وڵاتدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP