لەمانگی ئاداری رابردووەوە لەمەکسیک 155 حاڵەتی
گیانلەدەستدانی پەیوەست بەبەرزبوونەوەی پلەی گەرمی تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 30
کەسیان لەماوەی هەفتەی رابردوودا بــ,وە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەفتانەی وەزارەتی تەندروستی
مەکسیک، لە 17ی ئادارەوە تاوەکو ئێستا 2 هەزار و 567 کەس تووشی کێشەی تەندروستی
پەیوەست بەبەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بوون، دەشڵێت: وەرزی گەرما تا 5ی ئۆکتۆبەر
بەردەوام دەبێت.
هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما
لەباشوری مەکسیک بەدەیان مەیمون گیانیان لەدەستداوە.
جگە لەوەش ئاوی زۆرێک لەبەنداوەکان بۆ ئاستێکی
مەترسیدار کەمیکردووە، سەرەڕای بارانبارین لەهەندێک ناوچەدا کە لەم هەفتەیەدا
بەهۆی زریانی گەرمی “ئەلبـێرتـۆ”ەوە باریــوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP