گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌عێراق بڵاویکردەوە،
له‌بۆردومانێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكادا كه‌ئۆتۆمبێلێكی له‌سنوری سوریا‌و عێراق كرده‌ئامانج،
یه‌كێك له‌ئه‌ندامانیان كوژراوه.
گروپی بەناو "ئه‌نجومه‌نی
جیهاد"ی كه‌تائیبی شه‌هیدانی سه‌ر به‌گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاویكردوه‌ته‌وه، مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عه‌بدوڵا ره‌زاق عه‌نون
سافی كه‌یه‌كێكبوو له‌ئه‌ندامانی كه‌تائیبی شه‌هیدان له‌بۆردومانێكدا گیانی له‌ده‌ستدا.
دوێنێ هه‌ینی، سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كان ڕاپۆرتیاندا
كه باره‌گاكانی گروپه عێراقییه‌كان له چوارچێوه‌ی خاكی سوریادا كه‌وتونه‌ته به‌ر
هێرشی ئاسمانی، و به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه كوژراو و بریندار هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانەش کە له‌وكاته‌دا خرانه‌ڕوو،
فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپه چه‌كداره‌كانیان له‌سنوری
ئه‌لبوكه‌مال و بادیه‌ی حه‌مدان و سه‌كریه‌یان له‌خاكی سوریا كردووەته ئامانج.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP